هەواڵ- کوردستان
گۆڤاری هه‌فتانه ڕونكردنه‌وه ده‌دات و داوای لێبوردن له قائیمقامی سلێمانی ده‌كات
گۆڤاری هه‌فتانه له به‌رامبه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی راپۆرتێك كه له ساڵی 2010 دا بڵاوكراوه‌ته‌وه، رونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و داوای لێبوردن له ئاوات محه‌ممه‌د قائیمقامی سلێمانی ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، "ده‌بوایه پێش بڵاوكردنه‌وه وردبونه‌وه‌ی زیاتر له ڕاستی و دروستیی ناوه‌كان بكرایه".
ده‌قی رونكردنه‌وه‌كه:
له رۆژی 15/8/2010 له ژماره (108)ی گۆڤاری هه‌فتانه كه له مانگی ته‌موزی ساڵی 2011 به‌یه‌كجاری داخرا، له ڕاپۆرتێكدا له‌سه‌ر موڵك و زه‌وی و زاری ژماره‌یه‌ك سه‌رۆك و ئه‌ندامانی شاره‌وانیه‌كانی پارێزگای سلێمانی، ناوی به‌رێز قائیمقامی سلێمانی كاك ئاوات محه‌مه‌د به‌هه‌ڵه هاتبوه. دیاره وه‌ك گۆڤاری هه‌فتانه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ئه‌وه‌مان وتوه كه ئێمه ته‌نها به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی ڕه‌سمی حكومیمان بڵاوكردوه‌تەوه و مه‌به‌ستمان زڕاندنی ناوی به‌ڕێزیان و هیچ به‌ڕێزێكی تر نه‌بوه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌بوایه پێش بڵاوكردنه‌وه وردبونه‌وه‌ی زیاتر له ڕاستی و دروستیی ناوه‌كان بكرایه، چونكه ناوی كاك ئاوات محه‌مه‌د چه‌ند ناوێكی تر له دورو نزیكه‌وه، په‌یوه‌ندییان به‌و لیسته‌وه نه‌بوه كه له به‌ڵگه‌نامه‌كه‌دا هاتبو.
دوای بڵاوكردنه‌وه‌و ده‌ركه‌وتنی ئه‌و ڕاستییه‌ش، داوای لێبوردن له‌و به‌ڕێزانه كراوه كه ناویان به‌هه‌ڵه هاتبو، پۆزشیان بۆ هێنراوه‌ته‌وه، ئه‌ویش له‌سه‌ر بنه‌مای قه‌ناعه‌تمان، وه‌ك سه‌رنوسه‌ر و ئاماده‌كاری ڕاپۆرته‌كه، كه كاری ڕۆژنامه‌وانیی ده‌بێت له‌به‌رژه‌وه‌ندی ڕاستییه‌كاندا بن.
دوای ئه‌وه‌ی كاك ئاوات محه‌مه‌د په‌نایان برده به‌ر لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه كه له‌لایه‌ن شاره‌وانی پارێزگای سلێمانیه‌وه پێكهاتبو بۆ كه‌یسه‌كه‌و یه‌كلا بوه‌وه كه ڕاستییه‌كان له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌ودان و هیچ پارچه زه‌ویی به‌ناویانه‌وه نه‌بوه وه‌ك له راپۆرته‌كه‌دا هاتوه، وه‌ك سه‌رنوسه‌ری گۆڤاره‌كه و ئاماده‌كاری ڕاپۆرته‌كه كه له خواره‌وه ئیمزامان كردوه، به پێویستی ده‌زانین به‌ناوی خۆمانه‌وه داوای لێبوردن له به‌ڕێز كاك ئاوات محه‌مه‌د بكه‌ین و ئه‌م نوسینه‌ش وه‌ك گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئیعتبار بۆ به‌ڕێزیان بڵاو بكه‌ینه‌وه.
خالد سلێمان، سه‌رنوسه‌ر
ڕاوێژ كامه‌ران، ئاماده‌كاری ڕاپۆرت
25 / 11 / 2023