هەواڵ- کوردستان
کێ زوڵم لە هەولێر دەکات؟
کێ زوڵم لە هەولێر دەکات؟
پارێزگاری هەولێر دەڵێت جیاکاری لەنێوان پارێزگاکاندا دەکرێت
بەڵام ئایا داتا و ئامارەکان چی دەڵێن؟
لەمانگی تەمموزی ئەمساڵ حکومەتی هەرێم پرۆژە جێبەجێکراوەکانی کابینەی نۆیەمی ئاشکرا کرد
بەپێی داتاکانی حکومەت لە هەولێر هەزار و 104 پرۆژە لە سلێمانی 644 پرۆژە و لە دهۆک 617 پرۆژە و لە هەڵەبجە 113 پرۆژە ئەنجام دراوە
کە بەمەش دەردەکەوێت زۆرترین پرۆژەکانی حکومەتی هەرێم بۆ هەولێر بووە
هەر بەو هۆیەشەوە لە ماوەی ڕابردوو زۆر کێشە لە نەبوونی پارەی دەرمانی نەخۆشخانەکان و نەبوونی سیولە بانکەکان و نەدانی پارەی کۆمپانیاکانی پاککەرەوە بۆ سلێمانی و هەڵەبجە درووستدەکران
هەر لەو رێگەیەشەوە جیاکاری گەورە لە پرۆژەکانی حکومەت لەنێوان پارێزگاکان ئەنجام دەدرا
بەڵام لەگەڵ هەموو ئەمانەدا ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر رەخنە لەکارەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم دەگرێت و رایگەیاندووە کە کارەبای نیشتمانی لە هەولێر جیاوازە لەگەڵ شارەکانی دیکە و هەولێر ستەمی لێکراوە
تەنانەت ئومێد خۆشناو وتویەتی کە بۆیە زۆرجار دانیشتووانی هەولێر پارەی مۆلیدەکان زیاتر دەدەن، چونکە کارەبای نیشتمانی لە هەولێر کەمترە.
بەڵام بەپێی زانیارییەکانی #کۆباس کە لە وەزارەتی کارەباوە پێی راگەیەندراوە، کارەبا بەپێی میگاوات و لەلایەن وەزارەتی کارەباوە بە یەکسانی دابەشدەکرێت بەسەر پارێزگاکان
بەڵام بەهۆی زۆری بەکارهێنان و زۆری خواست ماوەی پێدانی کارەبا کەمدەبێتەوە و ئەوەی دەوترێت جیاوازی کراوە جیاوازی نییە
لە هەولێریش بەهۆی زۆربوونی سیتیەکان و گەورەبوونی لەناکاوی شارەکە
خواست لەسەر کارەبا زۆر زیاتر بووە
کە ئەمەش جارێکی دیکە بۆ هاوڵاتی ئاسایی شاری هەولێر بۆتە کێشە
چونکە کارەبای ئەوانیش کەمی کردووە و پێویستە پارەی زیاتری مۆلیدە بدەن
لەکاتێکدا ئەو کەسانەی لە سیتییە دەوڵەمەندەکانی هەولێر دەژین، کارەبایان نابڕێت و کێشەی پارەدانیشیان نییە
هەر ئەمەش وایکردووە کە ئەو بەشەی بەزیادەوە دەدرێت بە هەولێر بەشی شارەکە نەکات
چونکە دانیشتوانی سلێمانی و گەرمیان و هەڵەبجە و ڕاپەڕین نزیکەی 42٪ ی دانیشتوانی هەرێمی کوردستان پێکدەهێنن، بەڵام 33.5٪ ی کارەبایان پێدەدرێت
لەکاتێکدا هەولێر42.5٪ و دهۆکیش 24٪ ی کارەبای پێدەدرێت.
هەر بۆیە پشکی هەولێر نەدراوەتە دهۆک و سلێمانی ، بەڵکو لەنێوخۆدا غەدر لە هەولێریەکان دەکرێت و نادادانە کارەبا دابەش دەکرێت!