هەواڵ- کوردستان

گۆڕانكارییەكانی كەش و هەوا شارەزایانی كەشناسی شۆككردووە

29/11/2023

195 جار خوێندراوەتەوە


پێشبینییەكانی کەشوهەوای هەرێم و ناوچەکە پێچەوانە بوونەتەوە 
لە بیابانەكان هەورەبروسکە و   بارانە و لە ناوچە کوێستانەکان جەو خۆشە 
لەماوەی رابردوو گۆڕانكارییەكانی كەش و هەوا بووەتە جێگەی سەرنج و شارەزایانی كەشناسی هێناوەتە دەنگ و هەندێك لەشارەزایانی كەشناسی بەهۆی ئەو گۆڕانكارییانە پێشبینییەكانیان راگرتووە 
سیروان ساڵح شارەزای كەش و هەوا لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ #كۆباس ئاشكرایكرد، ئەوەی ئەمساڵ لەبارەی بارانبارین بۆ مانگی 10 و  11 پێشبینیكرابوو پێچەوانە بووەتەوە 
 ئەوەش بەهۆی گۆرنكارییەكانی كەش و هەوایە و ناكرێت پێشبینییەكان وەكو خۆی دەربچێت
چونکە پەستانی هەوا كاریگەری زۆری لەسەر پێچەوانەبوونەوەی پێشبینییەكان هەیە 
بەوتەی ئەو شارەزایەی کەشناسی،  بەهۆی جێگیربوونی ناوچەیەكی پەستان بەرز  لە زنجیرە چیاكانی زاگرۆس لە كوردستانی خۆرهەلات
شەپۆلەكانی كەش و هەواوا بەشبەش بوون و پەرتوازە بوون 
ئەم گۆڕانکاریانەش   تا نزیكەی 10 رۆژی داهاتووش كاریگەری دەمێنت و پێبینیکردن ئەستەم دەبێت 
بەڵام چاوەڕوان دەکرێت  لە رۆژانی 10ی مانگی 12 شەپۆلەكان جێگیر ببن و بارانبارین و بەفربارین لەسەرجەم ناوچەكان دەستپێبكاتەوە.
جگە لە جێگیر نەبوونی پێشبینییەكانی كەش و هەوا لە ماوەی ئەم چەند ساڵەی دواییدا ئەوەی سەرنجی هەمووانی راكێشاوە سەوز بوونی ناوچە بیابانییەكان و دروستبوونی لافاوە لە سعودیە و چەند ناوچەیەكی بیابانی دیكە كە بەپێی ئەوەی شارەزایانی كەش و هەوا باسی دەكەن هۆكارەكەی گۆڕانكارییەكانی كەش و هەوایە و لە ئێستادا لەناوچە بیابانییەكان و ناوچەكانی باشوری عیراق بارانبارین زیادیكردووە بەڵام لە ناوچە كوێستانییەكان بارانبارین كەمیكردووە كە ئەمەش لە دوای 2010ەوە بەدی كراوە و لە هەندێك لە وڵاتانی ئەوروپیش بەفربارین بەشێوەی ساڵانی پێشوو نەماوە.
لەلایەكی دیكەوە ئاراس جەبار شارەزای كەش و هەوا  باسی لەوە کردووە کە  وەك و ئەوەی چاوەروانمان ئەكرد بۆ کەش و هەوا تا ئەم كاتەش بەو جۆرە نەبووە و پێشبینیەكان دروست نەبوون و ئەمساڵ لەدەرەوەی خوێندنەوە و چاوەروانیەكانمانە و ھەر لەبەر ئەوە زانیاریم لەبارەی كەش و هەوا راگرتووە و ئەتوانین بڵێین لەئێستادا پێشبینییەكانی كەش وھەوا تا ماوەی ٣ بۆ ٥ رۆژ بەڕێژەیەكی كەم ئەزانرێت و ئەوەش مانای وانییە ئەمساڵ ساڵێكی باش نابێت تا ئێستا باشە بەھیواین باشتریش ببێت بەڵام پێشبینیەكان دروست نین.

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations