هەواڵ- کوردستان

حەلبوسی دەستی حکومەتی هەرێم کەشف دەکات

03/12/2023

175 جار خوێندراوەتەوە


حەلبوسی دەستی حکومەتی هەرێم کەشف دەکات
محەمەد حەلبوسی هاتە بەردەم مایکەکان و هەموو شتێکی ئاشکراکرد
ئەو کۆمپانیایەی حەلبوسی لەسەر دەرکرا، پارتیش گرێبەستی لەگەڵیدا هەبووە
هەموو دۆکیۆمێنتەکان ئاشکرابوون و بڕی پارەکانیش بڵاوبوونەوە
پاش ئەوەی محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق
بەتۆمەتی ئەوەی گرێبەستی لەگەڵ كۆمپانیایەكی ئەمریكی كردووە بەبێ ئاگاداركردنەوەی فەرمانگەی حزبەكان لە كۆمسیۆنی هەڵبژاردن
لە پەرلەمان دوورخرایەوە هاتە بەردەم مایکەکان و هەموو شتێکی ئاشکرا کرد

حەلبوسی: لە ساڵی 2003 وە تا ساڵی 2023، 286 دامەزراوەی عێراقی گرێبەستیان لەگەڵ كۆمپانیا ئەمریكییە هاوشێوەکان كردووە. هەموو ئەم دۆکیۆمێنتانەتان پێدەدەم بۆ ئەوەی بگاتە رای گشتی
بەپێی ئەو دۆکیۆمێنتانەی کە حەلبوسی بڵاویکردەوە
حکومەتی هەرێم و پارتی دیموکراتی کوردستان
زۆرترین پشکیان بەردەکەوێت لە مامەڵەکردن لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکیەکان
کە ئامانج لێی دروستکردنی لۆبی بووە لە ئەمریکا
بۆ ئەوەی دەسەڵاتدارانی ئەمریکا لە پرسە سیاسیەکاندا پشتگیرییان بکەن
جگە لەوەش چەندین بەرپرسی سیاسی دیکە کە دیارترینیان ئەیاد عەلاوی ‌و عەدنان پاچەچی‌ و ئەحمەد چەلەبی ‌و باقر جەبر سۆلاغ‌ و تاریق هاشمی‌ و ساڵح موتڵەگ‌ و ئەسیل نوجێفین، ناویان لە لیستەکەدا هەیە
ئەمە جگە لە حەشدی شەعبی‌ و ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی‌ و چەندین حزب‌ و كەسایەتی سیاسی تری عێراق.
بەڵام ئەوەی لە نێو ئەو لیستەدا جێگای سەرنجە
ئەو پارە زۆرەیە کە ساڵانە حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ لۆبیکردن بەکاریهێناوە
بەجۆرێک 
لە ساڵی 2003 دا 47 هەزارو 650  دۆلار
لە ساڵی 2004 ئیدارەی پارتی حکومەتی هەرێم نزیكەی (نیو ملیۆن) دۆلاری لە دروستكردنی لۆبیدا لە ئەمریكا خەرجكردووە
لە ساڵی 2005  حكومەتەكەی پارتی خەرجی لۆبیەکانی لە ئەمریکا زیادیکردووە و گەیشتوەتە (یەك ملیۆن) دۆلار
لە ساڵی 2006  حکومەت بەردەوام بووە لە گرێبەستەکانی و پارەی نێردراو بۆ ئەمریکا بەرزبوەتەوە بۆ (3 ملیۆن) دۆلار
خەرجی لۆبی تۆمارکراوی هەرێم لە ساڵی 2007دا بۆ ئەمریکا بڕەکەی زیاتر لە 1 ملیۆن دۆلار بووە
ئەو خەرجیە لە ساڵی 2008 زیادی کردووە و گەیشتوەتە 4 ملیۆن دۆلار
بۆ ساڵی 2009 پارەی خەرجکراو بۆ لۆبی لە ئەمریکا زۆر زیادیکردووە و گەیشتوەتە نزیکەی 7 ملیۆن دۆلار
لە ساڵی 2010 ش نزیکەی 3 ملیۆن دۆلار بۆ لۆبیکردن خەرجکراوە
پارەکە لە ساڵی 2011 کەمیکردووە و کەمتربووە لە 1 ملیۆن دۆلار
لە نێوان ساڵانی 2012 تا ساڵی 2016 حکومەتی هەرێم بە بڕی جیاواز، بەڵام کەمتر لە جاران بەردەوام بووە لە ناردنی پارە بۆ لۆبیکردن  لە ئەمریکا و لەماوەی ئەو ساڵانەشدا زیاتر لە 3 ملیۆن دۆلاری بۆ کۆمپانیای جیاواز ناردووە
لە ساڵی 2017 کە ریفراندۆمی تێدا ئەنجامدرا، حکومەتی هەرێم زیاتر لە نیو ملیۆن دۆلاری بۆ دوو کۆمپانیای ئەمریکی ناردووە بۆ لۆبیکردن، لەکاتێکدا نەتوانرا پشتگیری ئەمریکا بۆ ئەو ریفراندۆمە بەدەستبهێنرێت
لە ساڵی 2018 بڕی پارەی نێردراو زیاتربووە لە 1 ملیۆن و 800 هەزار دۆلار و لە 2019 زیاتر لە 800 هەزار دۆلار و لە 2020 نیو ملیۆن دۆلار و لە 2021 بڕەکە 1 ملیۆن و 500 هەزار دۆلار بووە
لەو دۆکیۆمێنتانەدا کە حەلبوسی بڵاویکردوەتەوە، داتای پارەی رەوانەكراوی كوردستان بۆ دروستكردنی لۆبی لە ساڵانەی 2022 و 2023دا  نەخراوەتەڕوو
بەم پێیەش لە ساڵی 2003 وە تا ئێستا زیاتر لە 28 ملیۆن دۆلار لە لۆبیکردندا خەرج کراوە
سەرەڕای ئەو پارە زۆرەی هەرێم لە لۆبیکردندا خەرجی کردووە
بەڵام تا ئێستا نەیتوانیوە پشتگیرییەکی بەهێزی ئەمریکا لە عێراقدا بەدەستبهێنێت
بەڕای تۆ وەک هاوڵاتییەک، خەرجکردنی ئەو پارانە بۆ لۆبیکردن لە ئەمریکا کاریگەری هەبووە؟

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations