هەواڵ- کوردستان

بۆ ئەم زستانە وریای سییەکانتان بن

04/12/2023

113 جار خوێندراوەتەوە


بۆ ئەم زستانە وریای سییەکانتان بن
لە چین پەتایەکی نوێ سەرهەڵدەدات و کاریگەری لەسەر سییەکان هەیە
نەخۆشییەکە چییە و ئایا دووبارە کەرەنتینە سەرهەڵدەداتەوە؟
پزیشکەکان لە هەرێمی کوردستان لەوبارەیەوە چی دەڵێن؟
چەند رۆژێکە میدیاکان باس لە بڵاوبوونەوەی پەتایەکی نوێ دەکەن لە چین کە  بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتاكە ژمارەیەک رێکاری نوێ گیراوەتە بەر و چەند خوێندنگەیەک کەرەنتینە کراونەتەوە 
 رێکخراوی تەندروستیی جیهانیش هۆشداریداوە لەوەی حکومەتی چین لێکۆڵینەوە لە هۆکاری زیادبوونی ژمارەی تووشبووان بکات
ناوەندی کۆنتڕۆڵ و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکان لە چین ئاشکرایکردووە کە ، تەنیا لە نەخۆشخانەی باکووری چین 6.2٪ـی کەیسەکان  توشی هەوکردنی تووندی سییەکان هاتوون، ناوەندەکە ئەوەش دەردەخات، ئەمساڵ بەراورد بەم وەرزەی ساڵانی رابردوو 2.5 ئەوەندە ژمارەی تووشبووان بە هەوکردنی سییەکان زیادبووە. 
بەڵام تەندروستی چین لەوبارەیەوە دڵنیایی دەدات و دەڵێت: پەتاكە مەترسیدا نییە.
دکتۆر کامەران قەرەداغی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی سنگ و بۆری هەوا تایبەت بۆ #کۆباس رایگەیاند، ئەوەی باس دەکرێت لەبارەی بەردەوامی نەخۆشی کۆرۆنا جدییە بەڵام مەترسییەکانی هاوشێوەی پێشوو نییە و جگە لەوەش لەم وەرزە چەندین جۆری پەتا بڵاو دەبێتەوە کە هیچییان هاوشێوەی سەرەتای هاتنی کۆرۆنا مەترسی دروست ناکەن و پێویست ناکات هاوڵاتیان بکەونە دڵەراوکێ و و کەرەنتینە کردنەوەش بەهۆی بڵاوبوونەوەی ئەم پەتایە دوورە لە راستییو شتێکی مەحاڵە چونکە لەم وەرزەدا چەندین جۆری ڤایرۆ بونیان هەیە و توشی هاوڵاتییان دەبن بەڵام هیچییان نابنە هۆی مەترسی جدی.
بەپێی ئەوەش کە وەزارەتی ته‌ندروستی چین ئاشکرایکردووە: ئەو پەتایەی بڵاو بووەتەوە په‌یوه‌ندی به‌ ڤایرۆسی كۆڤید 19ـه‌وه‌ نییه‌ و به‌ڵكو ته‌نیا په‌تایه‌كی وه‌رزییه و  ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ریی له‌سه‌ر كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌ی مرۆڤ دروست ده‌كات و سه‌رچاوه‌كه‌شی له‌ ڤایرۆسی ئه‌نفلۆنزا یاخود ڤایرۆسی لووت یاخود به‌كتریای بۆڕی هه‌ناسه‌ دروست ده‌بێت و به‌مجۆره‌ش مرۆڤ تووشی هه‌وكردنی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌ ده‌بێت و ئازارێكی زۆری بۆ دروست ده‌كات و زیاتریش لەناو مناڵان بڵاوبووەتەوە و پەتاکەش جێگەی مەترسی نییە.
لەلایەکی دیکەوە دکتۆرە سایە بەڕێوەبەری نەخۆشییە گوازراوەکان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بۆ #کۆباس ئاشکرایکرد، کۆرۆنا بوونی ماوە و جگە لەوەش ئێستا جۆرێک پەتا لە سەرتاسەری عیراق بڵاو بووەتەوە بەڵام پشکنینی بۆ نەکراوە بزانرێت کۆڤید 19یە یا پەتایەکی وەرزییە و ئەوەی هەیە تا ئێستا ئەم پەتایە نەبووتە مەترسی لەسەر ژیانی ئەو کەسانەی توشی دەبن.

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations