هەواڵ- کوردستان

هێزە چەکدارەکانی سلێمانی، چۆن لە دژایەتی یەکترەوە بوون بە پاڵپشتی یەک؟

04/12/2023

160 جار خوێندراوەتەوە


هێزە چەکدارەکانی سلێمانی، چۆن لە دژایەتی یەکترەوە بوون بە پاڵپشتی یەک؟
هێزە چەکدارییە جیاوازەکان لە سلێمانیدا 
هەریەکە و بەرپرسێکیان لە پشتەوە بوو 
هێزەکانی ئاسایش و پۆلیس و دژە تیرۆر و کۆماندۆ و پێشمەرگە و بەرگری و فریاکەوتن و چەندین هێزی دیکە 
بۆ شەڕی شەخسی و تاکەکەسی بەکار دەهێندران 
هەر بەوهۆیەشەوە ناوە ناوە لە کوچە و کۆڵانەکانی شاردا شەڕ  ڕوویدەدا
جگە لەوەی کەسانێک بە پشتیوانی بەرپرسان هەڕەشەیان لەخەڵک دەکرد 
بەبێ ئەوەی دەستگیربکرێن 
دۆخەکە وایلێهاتبوو نەک تەنها بەرپرسان هێزە چەکدارەکانیان بۆ یەکلاکردنەوەی ململانێکانیان بەکار دەهێنا
بەڵکوو کوڕ و کچی بەرپرسانیش هەمان کاریان دەکرد و کێشەکانی خۆیان بە زەبری چەک و هێزی باوکیان یەکلا دەکردەوە
مەترسی ئەم دۆخەش رۆژبەڕۆژ زیادی دەکرد 
ئەوەی کە کۆتایی بەم دۆخەش هێنا بەبێ دوودڵی
ڕووداوەکانی 8ی تەمووز بوو 
چونکە یەکەم کاری بافڵ تاڵەبانی لەپاش ئەو ڕووداوانە 
رێکخستنەوە و یەکخستنەوەی ئەو هێزە جیاواز و پەرتەوازانە بوو
ئەو بەڵێنەی بافڵ تاڵەبانی لەپاش 8ی تەمووز بۆ ڕێکخستنەوەی ئەو هێزانە دابووی  
بە تەواوەتی بردیە سەر و سەرجەم هێزەکان بە شێوازێکی نیشتمانی رێکخرانەوە
بۆ ئەوەی چیدیکە لە یەکلاکردنەوەی بابەتە شەخسیەکاندا بەکارنەیەت و سەرقاڵی ئەرکی سەرەکی خۆیان بن 
کە ئەویش سەقامگیری ئارامی و ئاسایشە
تەنانەت هێڵی گەرمی تایبەت داندرا بۆ ئەو کەسانەی زوڵمیان لێدەکرێت 
بۆ ئەوەی راستەوخۆ بتوانن پەیوەندی بە ناوەندی بڕیارەوە بکەن 
تەنانەت بافڵ تاڵەبانی زۆر بە ئاشکرا رایگەیاند کە ئێمە بەڵێنمان داوە ئەم شارە پاک بکەینەوە
ئەو بەڵێنەشی بە تەواوەتی بردە سەر 
هەر کەسێکیش جارێکی دیکە لە شارەکەدا  خۆی تاقیبکاتەوە
 ئەوا بە دڵنیاییەوە زەرەر دەکات

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations