هەواڵ- کوردستان
دروستکردنى پڕۆژەى نیشتەجێبوون لە گۆڕستانێک هەراى نایەوە
راپۆرت: احمد صفاءالدین جلال
دروستکردنى پڕۆژەى نیشتەجێبوون لە گۆڕستانێک هەراى نایەوە
سەرمایەدارێک دەیەوێت پڕۆژەى نیشتەجێبوون لە گۆڕستان دروستبکات
گۆڕستانەکە چەندین مردوى تێدایە،
بەڵام سەرمایەدارێک بێ گوێدانە مردووەکان
دەیەوێت بەشێکى گۆرستانێک داگیربکات و بیکاتە شوێنى نیشتەجێبوون..
ئێوارەی دوێنێ لەلایەن سەرمایەدارێکی قەزای سامەڕا، بەبیانوی دروستکردنی پڕۆژەى نیشتەجێبوون، هەوڵی داگیرکردنی بەشێک لە گۆڕستانی ئیمام حەسەن دراوه لە خورماتوو، بهڵام هاوڵاتیان نهیانهێشتووه. سهرمایهدارهكه دەستى بە جێبەجێکردنى پڕۆژەکەى کردبوو، دیوارێكى لهناو بهشێكى گۆڕستانهكه دروستكردبوو، بهڵام كه خهڵكهكه پێیانزانى رووخاندیان، هێزێكی ئهمنیش گهیشتنه شوێنهكه و بڵاوهیان به خهڵكهكه كرد. بە وتەى هاوڵاتیانى خورماتوو، گۆڕی چەندین مردووى کەسوکاریان لەو گۆڕستانه هەیە و
بۆیە بەهیچ جۆرێک رێگە نادەن کە ئەو پڕۆژەیە لە نێو گۆڕستانەکە دروست بکرێت و گۆڕى مردووەکانیان بشێوێنریت بۆ پڕۆژەى نیشتەجێبوون و بەکارهێنانى بۆ سەرمایەدار هاوڵاتیان ئەو ناوچەیە دەڵێن، گەر سەرمایەدارەکە سوور بێت لە دروستکردنی ئەو پڕۆژە نیشتەجێبوونە، ئەوا هەڵوێستی توندیان دەبێت و بەهیچ جۆرێک رێگەى پێنادەن.. هەرچەندە ئەو سەرمایەدارە دیوارێکى لەناو بەشێکى گۆڕستانەکە دروستکردووە و دەیەوێت هەرچۆنێک بێت، پڕۆژەکەى جێبەجێ بکات، بەڵام لایەنە پەیوەندیدارەکانیش دژى ئەو پڕۆژەیەن و نایەنەوێت ئەو گۆڕستانە بکرێتە شوێنى نیشتەجێبوون و بڕیارە ئەنجومەنی پارێزگای سەڵاحەدی لیژنەیەک دروستبکرێت بۆ ئەوەی رێگری بکرێت و نەهێڵن ئەو شوێنە داگیربکرێت،
تەنانەت بەشێک لە ئەندامانى ئەنجومەن ئاماژە بەوەدەکەن کە ئەگەر پێویست بکات هێز بەکاردەهێنن بە مەبەستی رێگری کردن لە دروستکردنی پڕۆژەی نیشتەجێبون لە نێو ئهو گۆڕسانە
ئایا بە بڕواى تۆ بەکارهێنانى گۆڕستان بۆ پڕۆژەى نیشتەجێبوون گونجاوە؟