هەواڵ- کوردستان

ئەو کچەى مەرگ رێگەى نەدا بە خەونەکانى بگات..

04/03/2024

117 جار خوێندراوەتەوە


ئەو کچەى مەرگ رێگەى نەدا بە خەونەکانى بگات..

کچێک کە هێشتا لە سەرەتاکانى تەمەنیدایە و لە خەمى منداڵاندایە، کەچى مەرگ نەیهێشت چیتر خەمى منداڵان بڕەوێنێتەوە..
کچێک کە هەموان بۆ مردنەکەى بێتاقەت و خەفەتبارن..
ئەو کە هێشتا بە تەواوى چێژى لە ژیان نەبینیبوو، نەخۆشى بەرۆکى گرت و ژیانى لێ سەندەوە..


سۆلین هاوڕێ، کچى رۆژنامەنوسى دیارى هەرێمى کوردستان هاوڕێ عەزیزە کە یەکێکە لە رۆژنامەنوسە دێرینەکانى یەکێتى.

ئەو یەکێک بوو لە کچە چالاکوانە دیارەکان لە بواری مافەکانی منداڵان و هەندێکجاریش وەک خۆبەخش لە چەند دەزگایەکی راگەیاندن و رێکخراوەکانی بواری مافەکانی منداڵان کاریکردوە.
سۆلین کچێک بوو کە لەناو هەموان خۆشەویست بوو، هەر کەس یەکجار قسەى لەگەڵ بکردایە، ئیدى حەزى دەکرد بەردەوام لەگەڵى بێت، کاتێکیش هەواڵى گیانلەدەستدانى بڵاوبووەوە، هەموان بۆى خەفەتباربوون..

سۆلین تەمەنى تەنها ٢٥ ساڵ بوو، لەسەرەتەکانى تەمەنى گەنجیدا بوو، دەرچووى کۆلێژى کارگێڕى کار بوو لە زانکۆى کۆمار، لەگەڵ منداڵاندا کارى دەکرد و بۆ مافەکانى منداڵان تێدەکۆشا، ئەو هەرچەندە لە سەرەتاکانى تەمەنى گەنجیدا بوو، بەڵام خەمى منداڵانى لەکۆڵنابوو، بەڵام نەخۆشى بەرۆکى پێگرت و نەیهێشت چیتر خەمى منداڵان بڕەوێنێتەوە و ژیانى لێسەندەوە و بۆ هەمیشە ماڵئاوایی لە ژیان کرد و خەمێکى گەورەى لەناو دڵى کەسوکارى و هەموو ئەوانە دروستکرد کە بۆ یەکجار بە دیدارى گەیشتوون.

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations