هەواڵ- کوردستان

گەشتێکی سلێمانی، خێزانێک لێک هەڵدەوەشێنێت

12/06/2024

194 جار خوێندراوەتەوە


 

 

لە چیرۆکێکی سەیر و سەمەرەدا لە دیوانیە، ژن و پیاوێک  پاش دوو منداڵ بەهۆی گەشتێکی سلێمانیەوە لێک جیادەبنەوە
باسم زیادی، پارێزەر لە دیوانیە چیرۆکەکی گێڕاوەتەوە و رایگەیاندووە کە دۆسیەیەکی هاتۆتە لا کە کێشەکە لەسەر گەشتێکی سلێمانی درووستبووە، ژنەکە داوایکردووە بچێتەوە بۆ سلێمانی چونکە خێزانەکەی لەوێ دەژین، بەڵام پیاوەکە بەهۆی ئەوەی فەرمانبەربووە و ناتوانێت ئاگای لە منداڵەکان بێت رازی نەبووە بە گەشتەکە.

بەمەش، کێشە لە نێوان پیاوەکە و ژنەکەدا درووستبوو چونکە ژنەکە دەیویست بچێت بۆ لای خێزانەکەی خۆی لە سلێمانی بەڵام پیاوەکە رازی نەبووە، چونکە فەرمانبەرە و دوو منداڵی هەیە و پێویستیان بە چاودێرییە

بەڵام پاش ئەوەی ژنەکە دەتۆرێت و دەچێتەوە بۆ لای خێزانەکەی خۆی لە سلێمانی و سێ مانگی پێدەچێت دواتریش بەهۆی ئەوەی منداڵەکانی لێ زەوتکردووە بە ماددەی 381 سکاڵا لەسەر مێردەکەی تۆمار دەکات، بەو پێیەی یەکێک لە منداڵەکانی تەمەنی تەنها ١ ساڵ و نیوە و پێویستی بە دایکیەتی، دواتریش بەو هۆیەوە ژن و مێردەکە لە یەکدی جیادەبنەوە  و کۆتایی بە هاوسەرگیرییەکەیان دەهێنن.

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations