هەواڵ- کوردستان

حکومەتى هەرێم تایبەت بە ئیمتیازاتەکانى بەشێک لە موچەخۆران کۆدەبێتەوە

28/10/2020

699 جار خوێندراوەتەوە


کۆباس_

ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەو و تاوتوێی دوو رەشنوسی تایبەت بە ئیمتیازەكانی زیندانیكراو و گیراوانی سیاسی و میراتگرانی شەهیدان دەکات.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری هەرێم رایگەیاند، "ئەنجومەنی وەزیران لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی دوو رەشنوسی (پەیڕەوی ئیمتیازەكانی زیندانیكراو و گیراوانی سیاسی) و (پەیڕەوی دیاریكردنی ماف و ئیمتیازەكانی میراتگرانی شەهیدان) تاوتوێ دەکات."
ئەوەش خراوەتەڕوو، "راپۆرتی تایبەت بە جینۆسایدی تاوانەكانی داعش لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دەخاتەبەر باس و گفتوگۆ."

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations