هەواڵ- کوردستان
لە هەفتەیەکدا، دایکێک و دو کچی لە سلێمانی بە کۆرۆنا کۆچی دواییان کرد
کۆباس_
لە هەفتەیەکدا، دایکێک و دو کچی لە سلێمانی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆچی دواییان کرد.
لقى سليمانى سەنديكاى كارمه ندانى ته ندروستى كوردستان بڵاویکردەوە، "لەماوەی هەفتەیەكدا دایك ودوو خوشكی ، بژار كارمەندی بێهۆشكار بەكۆرۆنا كۆچی دوایییان كرد
ئەوەش پاش كۆچی دوایی شلێر و مریەم خان، شەوی ڕابردو مامۆستا ڕێزان
لەنەخۆشخانەی شەهید ئاسۆ كۆچی دوایی كردوە".
بە پێی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان، تا ئێستا 621 هەزار و 205 پشکنینی کۆرۆنا کراون و 71 هەزار و 752 توشبوی کۆرۆنا دەستنیشانکراون و تا ئێستاش 40 هەزر و 909 کەس چاکبونەتەوە و 28 هەزار و 482 کەسیش لەژێر چاودێریدان و دو هەزار و 361 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
