هەواڵ- جیهان
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران تووشی كۆرۆنا بوو
کۆباس_
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران ڕایگه‌یاند له‌ڕێگه‌ی یه‌كێك له هاوكاره‌كانیانه‌وه تووشی كۆرۆنا بووه.
محه‌مه‌د ڕه‌زا قالیباف سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران ڕایگه‌یاند
پشكنینه‌كان ده‌ریانخستووه كه تووشی كۆرۆنا بووه و له‌ئێستادا خۆی
كه‌ره‌نتین كردووه.
ئه‌مه له‌كاتێكدا كه پێشتر نووسینگه‌ی حه‌سه‌ن رۆحانی
سه‌رۆك كۆماری ئێران بڵاویكردبۆوه كه قالیباف سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران
بڕیاره‌كانی بنكه‌ی نیشتمانی دژی كۆرۆنا له‌به‌رچاو ناگرێت و پابه‌ندیان
نییه.