هەواڵ- کوردستان
نەجمەدین کەریم کۆچی دوایی کردووە؟
کۆباس-
هەواڵی مردنی، پارێزگاری پێشووی کەرکوک بڵاودەکرێتەوە و سکرتێرەکەشی دەڵێت ئەو هەواڵە دورە لە ڕاستییەوە.
بە شێوەیەکی بەربڵاو هەواڵی کۆچی دوایی، نەجمەدین کەریم لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، لەو بارەیەوە نهشوان جهلال، سكرتێرى نهجمهدین كهریم، پارێزگارى پێشووى كهركوك ڕایگەیاند"ههواڵى كۆچى دوایی نهجمهدین كهریم دووره له راستییهوه و دۆخى تهندروستى بهرهو باشتر دهڕوات، له ئێستادا له وڵاتى ئهمریكا چارهسهر وهردهگرێت".
ئەمەش دوای ئەوە هات دوێنێ د.نەجمەدین کەریم، توشی جەڵتەی دڵ بووە وبە پەلە گەیەندراوەتە نەخۆشخانەیەک لە ئەمریکا و لە ئێستادا لە ژێر چاودێریدایە.
نەجمەدین عومەر کەریم پارێزگاری پێشووی کەرکووک لە ساڵی ١٩٤٩ لە گەڕەکی رەشیداوەی شاری کەرکووک لە دایکبووە. خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیی و دواناوەندی لە کەرکووک تەواو کردووە
. بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە پزیشکی گشتیدا لە زانکۆی موسڵ لە ساڵی ١٩٧١ بەدەستھێناوە ساڵی ١٩٧٦ کاتێک مەلا مستەفا بارزانی سەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی کوردستان نەخۆشدەکەوێت، نەجمەدین کەریم کە ئەوکات پزیشکی تایبەتی بارزانی بوو، لەگەڵیدا دەچێتە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و دواتر ھەرلەوێ بڕوانامەی دکتۆرا لە بواری نەشتەرگەری سیستمی دەماری لە زانکۆی جۆرج واشینتۆن بەدەستدەھێنێت و ھەر لەوێ دەمێنێتەوە. ئەندامی دەستەی کارگێڕی زانکۆی فلۆریدایە کە چوارەم بەناوبانگترین زانکۆیە لە ئەمریکایە.
لە سەرەتای مانگی چواری ٢٠١١دا، بووە پارێزگاری کەرکووک کە دووەم پارێزگاری کەرکووک بوو لەدوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس لە ساڵی ٢٠٠٣ و تا مانگی ١٠ی ٢٠١٧ و دواتر کەرکوکی بەرەو هەولێر بەجێهێشت و دواتریش لە یەکێتی دوورخرایەوە.