هەواڵ- کوردستان
خێزانێکی کورد لە نێوان فەرەنسا و بەریتانیادا خنکان
كۆباس_
خێزانێکی
پێنج کەسی رۆژهەڵاتی کوردستان کە لە دایک، باوک و سێ منداڵ پێکهاتبوون, لە
کەناڵی مانش لە رێگەی چوون بۆ بەریتانیا بەلەمەکەیان نوقم بوو و سەرجەمیان
خنکاون.
ئەو خێزانە
کوردە لەگەڵ 22 کۆچبەری دیکە شەوی رابردوو بە بەلەمێک ویستوویانە لە
بەندەری کالێی فەرەنسا و لەڕێی کەناڵی مانشەوە بگەنە بەریتانیا.
رەسوڵ
ئێراننەژاد، تەمەن 35 ساڵان سەرۆک خێزان، شیوا محەممەد پەناهی، تەمەن 25
ساڵ، ئانیتا تەمەن 9 ساڵ، ئارمین تەمەن 6 ساڵ و ئارتین تەمەن 15 مانگ
خنکاون، ئەوان خەڵکی گوندی گوڵینێی سەر بە شاری سەردەشت بوون، بەڵام جێگری
سەرۆکی شارەوانی دەنکیری فەرەنسا رایگەیاندووە، دایک و باوک و دوو منداڵ
خنکاون.