هەواڵ- کوردستان

نوسینگەی دکتۆر نەجمەدین کەریم راگەیەنراوێک بڵاودەکاتەوە

28/10/2020

1420 جار خوێندراوەتەوە


کۆباس-

 

نوسینگەی راگەیاندنی نەجمەدین کەریم، پارێزگاری پێشوی کەرکوک رایگەیاند، دکتۆر نەجمەدین کەریم، وەك هەر رۆڤێكی ئاساییتر توشی جەڵتەی مێشک بوە و لە نەخۆشخانەیە و خراوەتە ژێرچاودێری پزیشکییەوە.


دەقی راگەیەنراوەکەی نوسینگەی نەجمەدین کەریم:

هاونیشتمانیانی ئازیز...

بەداخەوە چەند ڕۆژێک بەر لە  ئێستا، بەڕێز دکتۆر نەجمەدین کەریم، وەك هەر هاوڵاتی و مڕۆڤێكی ئاسایی، تووشی جەڵتەی مێشک هات و بەهۆیەوە کەوتە نەخۆشخانە.
وە لە ئێستادا لەژێر جاودێری تیمی پزیشکیدایە،

لێرەوە سوپاسی هەموو ھاونیشتمانان لەکوردستان کەرکوک و ناوچە دابراوەکان دەکەین کە بەپەرۆشتن بۆ تەندروستی دکتۆر نەجمەدین وە  سوپاسی ھەموو ئەو کەسایەتی و سەرکردایەتی لایەنەسیاسیەکان دەکەین لە ھەرێمی کوردستان و کوردستانی باکور و رۆژھەلات و رۆژئاوا کە بەردەوام لە پەیوەندیدان و لە تەندروستی بەڕێز دکتۆر (نەجمەدین کەریم)ـ دەپرسنەوە،

هاوکات سوپاسی بەشێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن دەکەین، کە پیشەییانە مەمەڵەیان لەگەڵ هەواڵی تێکچوونی تەندروستی (دکتۆر نەجمەدین) کردووە و لێرەوەش رایدەگەیەنین، کە تەنها نووسینگەی بەڕێزییان رێگەپێردراوە بە بڵاوکردنەوەی زانیاری لەسەر دۆخی تەندروستی دکتۆر نەجمەدین کەریم .

لە کۆتاییدا داواکاریین لە خودای مەزن شیفای بەڕێز دکتۆر نەجمەدین کەریم و هەموو مڕۆڤێکی نەخۆشکەوتوو  لە کوردستان جیهان بدات.

نووسینگەی
دکتۆر نەجمەدین کەریم
2020/10/28

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations