هەواڵ- کوردستان
بڕیارى نوێ لەبارەى پڕۆسەى خوێندن لە هەرێم دەدرێت
كۆباس-
بڕیارە رۆژی یەکشەممەی داهاتوو کۆبوونەوەی
لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستاند بکرێت و بڕیارى نوێ لەبارەى
پڕۆسەى خوێندن لە هەرێمى کوردستان بدرێت.
سەرچاوەیەکى ئاگادار لە وەزارەتى پەروەردەى
حکومەتى هەرێم بە کۆباسى راگەیاند، رۆژی یەکشەممەی داهاتوو لیژنەی باڵای
بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە، تەوەرێکی کۆبوونەوەکە
گفتوگۆکردن دەبێت لەبارەی خوێندنی ئەمساڵ، کە ئایا خوێندن بەردەوامبێت یان بەهۆی مەترسییەکانی
کۆرۆناوە رابگیرێت.
بە وتەى ئەو سەرچاوەیە، بەهۆى زۆربوونى ژمارەى
توشبووانى کۆرۆنا لەنێو مامۆستایان و خوێندکاران، لەناو وەزارەت بۆچوون هەیە کە پێى باشە
دەوام رابگیرێت تا ئەو کاتەى ژمارەى توشبوونى کۆرۆنا کەمدەبێتەوە.
ئاماژەى بەوەشکرد کە وەزارەت دەیەوێت، خوێندنى ئەمساڵ
بەبێ کەمو وڕی تەواو بکرێ، بەڵام ئەگەر لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا
بڕیاری راگرتنی خوێندن بدات، وەزارەت پێوەى پابەند دەبێت.
پێشتر د.سهیوان عهلی، بریکاری
وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندبوو کە لهسهرهتای دهستپێكردنی پڕۆسهی خوێندنهوه
تاوەکو ئێستا بە نزیکەیی 4391 مامۆستا و خوێندکار تووشی كۆرۆنا بوون.