هەواڵ- کوردستان
زانیارى نوێ لەبارەى داهاتى هەرێم و موچەى فەرمانبەران ئاشکرا دەکرێت
كۆباس-
سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵ لە پەڕلەمانی كوردستان ئاشكرایكرد، داهاتی
هەرێم لە مووچەی فەرمانبەران زیاترە و جهختیشدهكاتهوه، ئەگەر نەیتوانی
بیسەلمێنێت دەستلەكاردەكێشێتەوە.
عەبدولستار
مەجید، سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵ لە پەڕلەمانی كوردستان لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك بڵاویكردهوه، داهاتی
مانگێكی هەرێمی كوردستان بە نەوتی و نانەوتیەوە، نزیك بە (ترلیۆنێك و دوو سەد
ملیار دینار)ـە، بەڵام كێشەكە ئەوەیە ئەو داهاتانە لە دەستێكی ئەمیندا نیە .
دهشڵێت،
ئێمە پێشتر وەك دڵسۆزی و خەمخۆری بۆ خەڵك، پێشنیازمان كردبوو كە بابەتی دارایی
بدرێتە دەستی ئێمە تا چارەسەری بكەین، ئەمڕۆش جارێكی دیكە و بە هەمان مەبەستی
پێشووتر ئەو داوایەم لە هۆڵی پەڕلەمان دووبارە كردەوە و حكومەتم خستەوە بەردەم ئەو
بەرپرسیارێتییە .
سهرۆكی
فراكسیۆنی كۆمهڵ ئاماژهی بهوهشكردووه، كه دڵنیایه داهاتی هەرێمی كوردستان
ئەوەندە زۆرە بەشی مووچە و بودجەی تەواو دەكات، ئەگەر نەیتوانی ئەوە بسەلمێنێ ئەوا
هەم داوای لێبوردن دەكات و هەم دەست لە ئەندامێتی پەڕلەمان دەكێشێتهوه.