هەواڵ- کوردستان
تهنیا ئەمڕۆ 12 مامۆستا لهیهك ناوچهی ههرێم تووشی کۆرۆنا بوون
كۆباس-
بەڕێوەبەری
گشتیی تەندروستیی راپەڕین رایگهیاند، تەنیا ئەمڕۆ 12 مامۆستا لە سەنتەری
راپەڕین تووشی کۆرۆنا بوون جگه لهوهش ژمارهیهك کارگوزار و فەرمانبەریشمان هەن
تووشی ڤایرۆسەکە بوون.
د. دیار ئیبراهیم، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی
راپەڕینرایگەیاند، "بەهۆی تێکەڵاوی و پابەندنەبوونی خەڵک بە رێنماییەکان،
ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە راپەڕین زیادیکردووە.. بەهۆی زۆریی ژمارەی
تووشبووانیشەوە گوشارێکی زۆرمان لەسەرە".
بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی راپەڕین ئاماژەی
بەوەش کردووە "ئێستا لە رانیە 31 قەرەوێڵەمان هەیە و سەرجەمیان نەخۆشیان
لەسەرە، لە هەوڵی زیادکردنی ژمارەی قەرەوێڵەکانداین، بەڵام چاوەڕوانی تەواوبوونی
ئەو نەخۆشخانە خێرخوازیەین کە مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی
یەکێتی ئەرکی دروستکردنیان لەئەستۆ گرتووە".
بەپێى ئامارى تەندروستى
راپەڕین، لە راپەڕین ئەمڕۆ 19 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیە ١٢ کەسیان مامۆستا بوون.