هەواڵ- کوردستان
هۆكاری تەقەكەی شەوی رابردوی كەركوك ئاشكرادەكرێت
كۆباس_
شەوی رابردو، لە گەڕەكی شوراوی شاری كەركوك، هێزێكی پۆلیس روبەروی ژمارەیەك دز بونەوە و بەگوێرەی زانیارییەكان دو دز دەسگیركراون.
بەپێی زانیاریەکان، شەوی رابردو لە نزیك شوقەكانی گەڕەكی شوراوی شاری كەركوك، پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، روبەروی ئەو دزانە بونەوە لە کاتێکدا لەهەوڵدابون دزی بكەن، لەو كاتەدا هێزەكانی پۆلیس چونەتە شوێنەكە، لە ئەنجامدا شەڕو پێكدادان لەنێوان پۆلیس و دزەكان كە ژمارەیان 7 كەس بوە رویداوە و توانیویانە دو لە دزەكان دەسگیربكەن و ئەوانی دیكەش هەڵاتون.
ئەو سەرچاوەیە وتیشی، لەكاتی روبەروبونەوەی هێزەكەدا یەكێك لە دزەكان برینداربوە. هاوكات ئۆتۆمبێلێك و چەكیان لە شوێنەكە جێهێشتوە و هەڵاتون، لەئێستاشدا پۆلیس لەهەوڵدایە بۆ دەزگیركردنی دزەكان.