هەواڵ- کوردستان
په‌رله‌مانتارێك و ڕۆژنامەنوسێکی کورد بە قاچاخ خۆیان دەگەیەننە یۆنان
کۆباس_
میدیاکانی
یۆنان بڵاویانكرده‌وه، شه‌وی چوارشه‌ممه 4ی ئەم مانگە، 65 كۆچبه‌ر له
رێگه‌ی به‌له‌مێكی ماسیگران به‌قاچاخ خۆیان گه‌یاندووه‌ته به‌نده‌ری
كاتۆكۆلۆی یۆنان، سەرجەم کۆچبەرەکان لەلایەن هێزی دەریاییەوە دەستبەسەر
کراون.
زانیاریەکان ئاشکرایانکردوە، له ناو ئەو
65 کۆچبەرەدا ژماره‌یه‌ك چالاكوان و په‌رله‌مانتارێك و رۆژنامه‌نواێک هه‌ن
کە كوردن.
هه‌ر
به‌گوێره‌ی میدیاكانی یۆنان، به‌له‌مه‌كه دوای ده‌ربازبوونی له ده‌ریای
ئیجه‌ی تورکیا، گه‌یشتووه‌ته ده‌ریای ئیۆنیای یۆنان و کۆچبەرەکان له‌لایه‌ن
هێزه ده‌ریاییه‌كانی یۆنان ده‌ستبه‌سه‌ركراون.
دەربارەی پەرلەمانتارو ڕۆژنامەنوسە کوردەکە هیچ زانیاریەک بڵاونەکراوەتەوە.