هەواڵ- کوردستان

پرۆفیسۆرێكی كورد دەرمانی چارەسەری كۆرۆنای دۆزیەوە

06/11/2020

3588 جار خوێندراوەتەوە


کۆباس_

پڕۆفسۆرێکی کورد ، توانیویەتی دەرمانی چارەسەری كۆرۆنا بدۆزێتەوە و  ڕایدەگەیەنیت، دەرمانەکەی توانیویەتی مۆڵەتی سەرەتایی ڕێکخراوی تەندروستی ئێران وەرگرێت و پەسەند کراوە.
پڕۆفسۆر عەلی موستەفایی كە كوردەبە ئاژانسی مێهری ئێرانی وتوە، "ئەم دەرمانە بە شێوەیەکی نوێ لە سەر رەگی چەندین گیای ناوچەی خۆمان دروست بوە  کە تایبەتمەندی دەرمانییان هەیە.
ئەوەشی راگەیاند کە تا ئێستا 2 هەزار و 500 نەخۆش بەم دەرمانە لە کۆرۆنا ڕزگاریان بوە.

لەبارەی پاشهاتەکانی بەکارهێنانی ئەم دەرمانەوە پڕۆفسۆر موستەفایی وتی: رەگی دەرمانەکە گیاییە و هیچ پاشهاتێکی نییە و زەرەری نابێت بۆ ئەوانەی بەکاریدێنن.
ئەوەشی راگەیاند کە ئەوانەی بە سوکی توشی کۆرۆنا بون بەم دەرمانە یەکسەر چاکدەبنەوە و بۆ چارەسەریی ئەوانەش کە بە قورسی توشی کۆرۆنا هاتون زۆر بەکەڵکە و کاریگەریی باشی هەیە.

دەشڵێت:" ئەگەر ئەم دەرمانە دوایین مۆڵەت بە دەست بهێنێت بە زوترین کات دەگاتە ناوەندە دەرمانییەکانی وڵات".

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations