هەواڵ- کوردستان

دووبارە گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا لە هەرێم بەرز بوەوە

06/11/2020

614 جار خوێندراوەتەوە


کۆباس_

وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماری 24 کاتژێری تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و رایگەیاند، 997 تووشبووی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەستنیشانکراون و 33 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

تووشبووە نوێیەکانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان، بەپێی پارێزگاکان بەمشێوەیە:
دهۆک: 406 تووشبوو
هەولێر: 342 تووشبوو
سلێمانی: 229 تووشبوو
هەڵەبجە: 20 تووشبوو

ئەو 33 تووشبووەی کۆرۆنا کە لە 24 کاژێری رابردوودا گیانیان لەدەستدا، بەمشێوەیە بەسەر پارێزگاکان دابەشبوون:
سلێمانێ: 16 کەس
هەولێر: 7 کەس
دهۆک: 6 کەس
هەڵەبجە: 4 کەس

هاوکات 430 تووشبووی پێشووی ڤایرۆسەکەش چاکبوونەتەوە، بەمشێوەیە:
دهۆک: 231 کەس
هەولێر: 104 کەس
سلێمانی: 64 کەس
هەڵەبجە: 31 کەس

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations