هەواڵ- کوردستان
بەفر بارین لەم شارەى کوردستان دەستى پێکرد
كۆباس_
لە بەرزاییەکانی شارۆچکەی باشکالە-ی
سەر بە پارێزگای وان لە باکورى کوردستان، بەشێوەیەکی لەناکاو بەفر دایکرد و نزیكهی
10 سانتیمهتر بهفر باریوه.
ئاژانسی ئەنادۆڵی تورکی، بڵاویكردهوه،
ئهمڕۆ لە بەرزاییەکانی شارۆچکەی باشکالە-ی سەر بە پارێزگای وان لەباکوری
کوردستان، بەشێوەیەکی لەناکاو بەفر دایکرد و گرفتی بۆ شوانەکانی ئەو ناوچەیە
دروستکردووه.
ئاماژهی بهوهشكردووه، ئهو بهفربارینه دوای ئەوەهات کە
تاوەباران روی لە شارۆچکەکە کرد و لە بەرزاییەکانیشدا بەفر باری.
شوانەکان کە سەرقاڵی لەوەڕاندنی ماڵاتەکانیان بون، لەگەڵ
دەستپێکی بەفربارین بەخێرایی ماڵاتەکانیان کۆکردەوە و گەڕانەوە ماڵەوە.
ئاژانسهكه ئاشكراشیكردووه، لە هەندێک شوێنی دامێنی چیای
ئیسپیریز ئەستوری بەفرەکە گەیشتە 10 سانتیمەتر.