هەواڵ- کوردستان
نرخى تمەنى ئێرانى بەشێوەیەکى بەرچاو بەرزبووەوە
كۆباس_
بەهۆى دەنگۆی نزیکببونەوەى بردنەوەی جۆبایدن لەهەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی
ئەمریکا، نرخى تمەنى ئێرانى بەرامبەر لە دۆلارى ئەمریکى بەشێوەیەکى بەرچاو بەرزبووەوە.
بەپێى ئەو نرخانەى لە بازاڕى
دراوەکانى شارى سلێمانییەوە دراون بە کۆباس، نرخى تمەنى ئێرانى ئەمڕۆ بەشێوەیەکى
بەرچاو بەرزبووەتەوە و 100
دۆلارى ئەمەریکی بە دوو ملیۆن و 260 هەزار تەمەنى ئێرانى مامەڵەى پێوەدەکرێت.
بەوتەى خاوەن نوسینگەکانى ئاڵوگۆڕى دراو، ئەو دەنگۆیانەی باس لەوە
دەکەن ئەگەر هەیە بایدن جیاواز لە ترەمپ لەگەڵ ئێراندا مامەڵە لەگەڵ ئێران بکات و
نەرم بێت لەگەڵ ئەو وڵاتە، هۆکاری سەرەکی بەرزبوونەوى بەهای تمەنە بەرامبەر
بە دۆلارى ئەمریکى.
لەماوەى رابردوودا بەهاى تمەن بەرامبەر بە دۆلار بەشێوەیەکى بەرچاو نزمبووەوە
و ١٠٠ دۆلارى ئەمریکى گەیشتە سەروى ٣ ملیۆن تمەنى ئێرانى.