هەواڵ- کوردستان
مردن بە کۆرۆنا لە سلێمانى بە شێوەیەکى مەترسیدار بەرزبووەوە
كۆباس_
وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕایگەیاند، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 20
توشبووى کۆرۆنا لە سلێمانى گیانیان لەدەستداوە و ئەوەش بەرزترین ژمارەیە لەسەر
ئاستى عێراق.
بەگوێرەی
ڕاگەیەندراوى ئەمڕۆى وەزارەتى تەندروستیی عێراق، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 3568 توشبووی نوێی کۆرۆنا
دەستنیشانکراون و 3060 توشبووش چاکبوونەتەوە,
بەپێى راگەیەنراوەکە لە 24
کاتژمێری ڕابردوودا 69 توشبووش گیانیان لەدەستداوە و زۆرترین گیان لهدهستدانیش پارێزگاکانی
هەرێمی كوردستان بووه، بەشێوەیەک تەنها لە سلێمانی 20 حاڵەت تۆمارکراوە.