هەواڵ- کوردستان
وه‌زیرێكی حكومه‌تی هه‌رێم به‌په‌له نه‌شته‌رگه‌ری بۆكرا
كۆباس_
وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری پێكهاته‌كان له حكومه‌تی
هه‌رێمی كوردستان، نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی به‌په‌له‌ی بۆ كرا و له ئێستادا و دۆخی ته‌ندروستیی
جێگیره.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ئایدن مه‌عرووف، وه‌زیری هه‌رێم
بۆ كاروباری پێكهاته‌كان له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له نه‌خۆشخانەی دشكاپی سه‌سه‌كه
له ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیا نه‌شته‌رگه‌ریی به‌ردی زراوی بۆ كرا.
هیمداد سه‌باح، سه‌رۆكی فراكسیۆنی به‌ره‌ی
توركمانی له په‌رله‌مانی كوردستان كه له نه‌خۆشخانه یاوه‌ری ئایدن مه‌عرووف
بووه ده‌ڵێت، نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ی ئایدن مه‌عرووف له ناكاو بوو، له كاتێكدا
کرا كه له ئه‌نقه‌ره سه‌رقاڵی چه‌ند چالاكییه‌ك بوون و پزیشكه‌كان داوایان
لێکرد بەپەلە نه‌شته‌رگه‌ری بکات.
ره‌تیشیكرده‌وه كه ئایدن مه‌عرووف تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووبێت و بۆ چاره‌سه‌ركردنی پزیشكی سه‌ردانی توركیای كردبێت.
پێشتریش فرسه‌ت سۆفی پارێزگاری هه‌ولێر به‌هۆی توشبوونی به كۆرۆنا و تێكچونی باری ته‌ندروستی، ره‌وانه‌ی وڵاتی توركیا كرا بوو.