هەواڵ- کوردستان

دابه‌شكردنی نه‌وت له‌ سلێمانی به‌رده‌وام ده‌بێت

06/11/2020

7715 جار خوێندراوەتەوە


كۆباس_


بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی رایگەیاند، پرۆسەی دابەشکردنی نەوت له‌ سلێمانی بەردەوام دەبێت و بۆهەر بەرمیلێک نەوتیش بڕی 44 هەزار دینار لە هاوڵاتیان وەردەگرێت.


لە راگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی ده‌ڵێت، رۆژی شەمە 7ـی ئەم مانگە لەشاری سلێمانی پرۆسەی دابەشکردنی نەوت لەسنوری مەڵبەندی دو بەردەوام دەبێت لەرێگای کارتی زیرەکەوە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، پێویستە هاوڵاتیان لەگەڵ کارتی زیرەکدا کارتی نیشتمانی یان پێناسی باری شارستانی یان رەگەزنامە (کۆپی و رەسن)ـیان پێبێت،  بەپێچەوانەوە بەشە نەوتی پێنادرێت.

باسی له‌وه‌شكردووه‌ كه‌ لە ناوەندی شاری سلێمانی  (مەڵبەندی دو) لەوگەرەکانەی کە پارساڵ پرۆسەکە لەو شوێنەدا وەستابو، دەست دەکرێتەوە بەدابەشکردنی نەوت و 44 هەزاردینار وه‌رده‌گرێت.

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations