هەواڵ- کوردستان
زانیاری نوێ لهبارهی تهندروستی فرسهت سۆفی ئاشكرا دهبێت
كۆباس_
ئەندامێکی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان لەزاری برایەکی
پارێزگاری هەولێرەوە زانیاری نوێ لهبارهی تهندروستی فرسهت سۆفی ئاشكرا دهكات.
ئەحمەد کانی،
ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان ئهمڕۆ ههینی پهڕهی تایبهتی خۆی
لە فەیسبوک ڕایگەیاند: "لەپەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ کاك زاھیر ی برای
کاك د. فرسەت سۆفی کە لەئێستادا یاوەریەتی، خۆشبەختانە دڵنیای کردمەوە
کەتەندروستی د. فرسەت زۆر بەرەو باشیە."
ئاماژەی
بەوەشكردووە، "بەوتەی براکەی ڕای دکتۆرەکانیش لەسەر تەندروستیی د. فرسەت سۆفی
دڵخۆشکەرن".
رۆژی 19 ى ئەم مانگە بەڕێوەبەری نووسینگەی
پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، دوای پشکنینی دەستنیشانکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، دەرکەوت
کە فرسەت سۆفی تووشی کۆرۆنا بووە.
رۆژی 2020/11/03 د. فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر
بەهۆی خراپیی دۆخی تەندروستییەوە بە فڕۆکەیەکی تایبەت رەوانەی تورکیا کرا.