هەواڵ- کوردستان
تەندروستى هۆشدارى بەپەلە دەدات
كۆباس_
بەڕێوەبەرایەتى تەندروستى پارێزگاى هەڵەبجە هۆشدارى دەدات، ئەگەر زیادبوونی ژمارەی حاڵەتەكانی كۆرۆنا بەم جۆرەبێت، تەندروستی هەڵەبجە ناتوانێت بەدەم تەواوی نەخۆشەكانەوە بڕوات.
د. شاناز نه‌قشبه‌ندی وته‌بێژی به‌رێوبه‌رایه‌تی
گشتی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه به ده‌نگی ئه‌مەریكای ڕاگه‌یاندووە، له ئێستادا هه‌ردوو
نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌ت به ڤایرۆسی كۆرۆنا له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه توانای وه‌رگرتنی
نه‌خۆشیان نه‌ماوه، ئه‌و ژماره گیانله‌ده‌ستدانانه زۆر مه‌ترسیدارن و پێویسته
هاوولاتیان، متمانه‌یان به ڤایرۆسه‌كه هه‌بێت، گه‌ر به‌م جۆره حاڵه‌ته‌كان زیاد
بكه‌ن ئه‌وا له توانایاندا نیه به‌ده‌م نه‌خۆشه‌كانه‌وه بن.
به پێی دواین ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی
له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه 2 هه‌زار و 671 هاوولاتی تووشی ڤایرۆسه‌كه بوون و له‌و
ڕێژه‌یه‌ش (105) هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستداوزه و 2 هه‌زار و 421 هاووڵاتی چاك
بوونه‌ته‌وه 145 هاووڵاتی له ژێر چاودێری پزیشكیدان و 5 هه‌زار و 982 پشكنینیش
ئه‌نجام دراون.