هەواڵ- کوردستان

سەرپەرشتیاری قوتابخانەی ئەلیکترۆنی رونکردنەوە دەدات

07/11/2020

1592 جار خوێندراوەتەوە


کۆباس_

دوێنێ هەینی ماڵپەڕی قوتابخانەی ئەلیکترۆنی کە تایبەتە بە خوێندنی ئەلیکترۆنی لە هەرێمی کوردستان لەکارکەوت و سەرپەرشتیاری قوتابخانەی ئەلیکترۆنی لەو بارەیەوە رونکردنەوە دەدات.

سەرپەرشتیاری قوتابخانەی ئەلیکترۆنی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوەدەکات، خوێندنی ئەلیکترۆنی ڕانەوەستاوەو بەردەوام دەبێت، ڕۆژانی هەینی کە پشوی مامۆستایان و قوتابیانە کار لە فراوانکردنی سێرڤەرەکان و داتا سەنتاری وەزارەت دەکرێت.

قوتابخانەی ئەلیکترۆنی لەلایەن وەزارەتی پەروەردە دامەزراوە، قوتابیان و مامۆستایان دەتوانن لە رێگەی ماڵپەڕی (www.ewane.krd) سوود لە خزمەتگوزارییەکانی قوتابخانەکە وەربگرن.

 

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations