هەواڵ- جیهان

ته‌ندروستی جیهانی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسێكی نوێی راگه‌یاند

07/11/2020

4698 جار خوێندراوەتەوە


كۆباس_


رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی بڵاویكرده‌وه‌، لە شەش وڵاتی جیهان، ڤایرۆسێکی نوێ و جیاوازی کۆرۆنا سەریهەڵداوە کە لە ئاژەڵێکی بچوکەوە گواستراوەتەوە بۆ مرۆڤ.


ئەمڕۆ شەممە، رێکخراوی تەندروستی جیهانیی بڵاوی کردەوە، نەوەیەکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەریەک لە وڵاتانی سوید، هۆڵەندا، ئیسپانیا، ئیتاڵیا، ئەمەریکا و دانیمارک تۆمارکراوە، کە لە ئاژەڵێکی بچوکەوە بە ناوی (مینک) گواستراوەتەوە بۆ مرۆڤ.

هاوكات حکومەتی دانیمارک رایگه‌یاندووه‌،  نزیكه‌ی 200 توشبوی جۆرێكی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە، کە لە ئاژەڵی مینکەوە بۆ مرۆڤ گواستراوەتەوە، نەوەیەکی نوێ و جیاوازی کۆرۆنایە.

دۆێنێ هەینی رێکخراوی تەندروستی جیهانیی ئاشكرایكرد، پێویستە جیهان خۆی بۆ ڤایرۆسێکی نوێ ئامادەبکات.

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations