هەواڵ- جیهان

جۆو بایدن براوەی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی 2020

07/11/2020

357 جار خوێندراوەتەوە


كۆباس_

 

جۆ بایدن کاندیدی دیموکراتەکان و رکابەری دۆناڵد ترەمپ کاندیدی کۆمارییەکان بەبراوەی هەڵبژاردنی 2020-ی سەرۆکایەتی ئەمریکا دیاریکرا و بوە 46 هەمین سەرۆکی ئەو وڵاتە.

 

پاش ئەوەی جۆو بایدنی دیموکرات لە ویلایەتی پێنسلڤانیا سەرکەوتنی بەدەستهێنا و 20 دەنگەکەی نو‌ێنەرانی هەڵبژاردنی ئەو ویلایەتەی بەدەستهێنا توانی بگات بە 273 دەنگی نوێنەر لە کاتێکدا 270 دەنگ پێویستە بۆ بردنەوەی هەڵبژاردنەکان.

ڕۆژی شەممە 4 ڕۆژ پاش پرۆسەی دەنگدانی گشتی کە لە ڕۆژی سێشەممە بەڕێوەچوو، دەستەی جیاکردنەوەی دەنگەکان لە ویلایەتی پێنسلڤانیا ڕایگەیاند جۆو بایدن زۆرینەی دەنگەکانی ویلایەتەکەی بەدەستهێناوە.

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations