هەواڵ- جیهان

هاتوچۆی نێوان هه‌رێم و ئێران ئاسایی بووه‌وه‌

08/11/2020

1396 جار خوێندراوەتەوە


كۆباس_

هاتن و چوونی گەشتیاری لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی  ئۆمەران ئاسایی بووە و ته‌نها گه‌شتیار پێویسته‌ پشكنینی كۆرۆنا بكات.


بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەروازەی سنووریی حاجی ئۆمەران له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا ده‌ڵێت، ئاگاداری هەموو هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان و هاووڵاتیانی بیانی دەکەین ئەوانەی کە لەدەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەرانەوە دەیانەوێت سەفەری ئێران بکەن یان بە پێچەوانەوە سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن، ڕێگای هاتن و چوونی گەشتیاری وەکو جاران ئاسایی بووە.بەم شێوەی خوارەوە:

١_ هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان کە دەیانەوێت سەردانی ئێران بکەن پێویستە بۆ چوونی ئێران، باوەڕنامەی پشکنینی کۆڕۆنا و ڤیزای ئێرانیان هەبێت و هەروەها لەکاتی گەڕانەوە بۆ هەرێمی کوردستان دوبارە لەسەر سنور پشکنینی کۆڕۆنا بۆیان ئەنجام دەدرێت.

٢_ سەبارەت بە هاووڵاتیانی ئێرانی و بیانی ئەوانەی دەیانەوێت سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن لەسەر سنور لەدوای ئەنجامدانی پشکنینی کۆڕۆنا و جێبەجێکردنی ڕێکارە تەندروستییەکان دەتوانن بێنە هەرێمی کوردستان.

 

له‌ ماوه‌وی رابردودا گه‌شتكردن له‌ نێوان ئێران و هه‌رێمی كوردستان راگیرابوو، ته‌نها بۆ نه‌خۆش و خوێندن و كاری بازرگانی رێگه‌ به‌ هاتوچۆ كردن ده‌درا.

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations