هەواڵ- کوردستان
ئاگادارى بۆ دوو گەڕەکى شارى سلێمانى
کۆباس_
بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی ئاگادارى دانیشتوانى
گەڕەکى تویمەلیک و خەبات دەکاتەوە، کە سبەینێ بێ کارەبا دەبن.
لە
ڕاگەیەنراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی دەڵێت، ئاگاداری دانیشتووانی
گەڕەكی تووی مەلیك كە دەكەونەسەر فیدەری (310) لەگەڵ گەڕەكی خەبات خوار گۆڕستان
سەیوانی 1 كە دەكەونەسەر فیدەری (171) دەکەینەوە سبەینێ چوارشەممە (18/11/2020)
پێوەری زیرەكی كارەبایان بۆ دەبەسترێت.
ئاماژەى
بەوەشکردووە، لە كاتژمێر (7 ی بەیانی تا 1ی پاش نیوەڕۆ) كارەبایان نابێت، ئەوەش
لەپێناو سەلامەتی گیانی تیمەكانی كارەبا و هاووڵاتیان خۆیان.
داواشى لە هاوڵاتیان کردووە، كە لەپێناو پاراستنی ئامێرە
كارەباییەكان نیوەڕۆ پێش لێدانەوەی كارەبا بۆ یەكەمجار هەموو ئامێرە
كارەباییەكانیان بكوژێننەوە، دواتر لەدوای یەك هەڵیان بكەنەوە .