هەواڵ- کوردستان
کەشناسى هەرێم وادەى کۆتاییهاتنى ئەم شەپۆلى بارانبارینەى راگەیاند
کۆباس_
کەشناسى هەرێم
پێشبینییەکانی کەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەى ناوچەکانى کوردستانى بڵاو کردەوە و بەپێى
پێشبینییەکان ئەمڕۆش بارانبارین بەردەوام دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتیی
گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای ئەمڕۆ
و سبەى بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە
بەوە دراوە، ئەمڕۆ له هه‌ولێر، سلێمانى و دهۆك ئاسمان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، ئه‌گه‌رى
بارینى نمه‌باران هه‌یه، پاشان ئاسمان بۆ په‌ڵه‌هه‌ور ده‌گۆڕێت، له كه‌ركووكیش
ئاسمان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت.
بەپێى پێشبینى کەشناسیی
ھەرێم، سبەی چوارشه‌ممه 18/11/2020، له سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان په‌ڵه‌هه‌ور
و ساماڵ ده‌بێت.