هەواڵ- کوردستان

قایمقامیەتى سلێمانى بڕیارێکى نوێى دەرکرد

17/11/2020

5173 جار خوێندراوەتەوە


کۆباس_

قایمقامیەتی قەزای مەڵبەندی سلێمانی بڕیارێكی نوێ لەبارەی گۆشتفرۆشەكان دەردەكات و بەگوێرەی بڕیارەكەش، لە كارگەكانی ئامادەكردنی قیمە، قیمەكردن قەدەغە دەکرێت.



لەشكر حەمید، سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی سلێمانی، بە دیجیتاڵ میدیاى کۆباسى راگەیاند: سەرجەم كارگەكانی قیمەكردن و دوكانی گۆشتفرۆشەكان ئاگادار دەكەینەوە، پابەندی رێنماییە نوێكانی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بن.

وتیشی:" وەزارەتی كشتوكاڵ بڕیاریداوە لەكارگەكانی ئامادەكردنی قیمە، قیمەكردن قەدەغە بكرێت، هەروەها نابێ لە دوكانەكانی گۆشتفرۆشتندا قیمەی ئامادەكراو هەبێت".

بەوتەى لەشکر حەمید، لەدوكانەكانی گۆشتفرۆشتندا تەنها ئەو كاتەی كڕیار داوای قیمە دەكات، گۆشتی بۆ قیمە دەكرێت، بەپێچەوانەوە لەلایەن لیژنە هاوبەشەكانەوە رووبەڕووی رێكاری یاسایی دەكرێنەوە.

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations