هەواڵ- جیهان

رێكخراوى تەندروستى جيهانى لە بارەى ڤاكسينەكانى كۆرۆنا هۆشدارى دەدات

17/11/2020

1415 جار خوێندراوەتەوە


کۆباس_


به‌ڕێوه‌به‌ری گشتيى رێكخراوى تەندروستيى جيهانیی، رایگەیاند، هەرچەندە لەم رۆژانەدا هەواڵى "هاندەر"مان پێگەيشتووە لەبارەى ڤاكسينى ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ، بەڵام لەم بابەتەدا پێویسته‌ "بە ورياييەوە گەشبين" بین.

 
تێدرۆس گيبريسیوس ئادهانۆم به‌ڕێوه‌به‌ری گشتيى رێكخراوى تەندروستيى جيهانیی لە ناوەندى رێکخراوەکە لەجنێڤەوە لە رێگەى ڤيديۆ كۆنفرانسەوە كۆبوونەوەيەكى لەگەڵ پسپۆرانى پەتازانی رێكخراوەكە ئەنجامدا.

 

ئادهانۆم سەرنجى بۆ زيادبوونى حاڵەتەكانى تووشبوون لە جەمسەرى باكوور راكێشا و رایگه‌یاند: "لە ئێستادا زۆر نيگەرانين لە زيادبوونى حاڵەتەكانى تووشبوون لە چەند وڵاتێكدا. بە تايبەتى لە ئەورووپا و ئەمريكا كە كارمەندانى تەندروستى و سیستەمى تەندروستى له داڕمان نزیكده‌بێته‌وه‌".

 

ئاماژەى بەوەشكرد، لە ساڵى ٢٠٢١دا پێويستيان بە ٢٣ مليار و ٩٠٠ ملیۆن دۆلارە بۆ بەرەنگاربوونەوەى كۆرۆنا.

 

سەبارەت بە كارەكانى ڤاكسينى كۆرۆناش، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتيى رێكخراوى تەندروستيى جيهانیی، دكتۆر تێدرۆس گيبريسیوس ئادهانۆم، جەختى لەوە كردەوە هەواڵى "هاندەر"مان پێگەيشتووە و ئەوەشى راگەياند كە لەگەڵ ئەمەشدا ئەوان بە "ورياييەوە گەشبينن" لەو ڤاكسينانەى كە لە مانگەكانى داهاتوودا دەخرێتە بازارەوە.

 

دكتۆر تێدرۆس گيبريسیوس ئادهانۆم وتيشى، "ئێستا كاتى خاوبوونەوە نييە".

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations