هەواڵ- کوردستان
لە چەند ناوچەیەکى کوردستان پلەى گەرما هاتە ژێر سفر
کۆباس_
لە چەند ناوچەیەکى باکورى کوردستان،
پلەکانی گەرما لە شەودا دابەزیون و هاتوەتە خوار سفری سەدیەوە.
بەپێی راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی ناوچەکە،
پێشبینی دەکرێت کەشوهەوای ناوچەکە بە گشتیی هەوراوی بێت و لە کاتەکانی نیوەڕۆوە لە
باکووری ئەردەخان بەفر ببارێت.
لە ناوچەکەدا کەشوهەوا بەپێی وەرزی ئاسایی دەبێت و پێشبینی
دەکرێت سرووە بایەک لە باشووری رۆژهەڵاتەوە هەڵ بکات و ماوە ماوە بگۆڕێت بۆ ئاستی
توندەبا.
نزمترین پلەکانی گەرما لە شەودا لە قەرس -٨، ئەردەخان و
ئەرزەڕۆم -٥، ئاگری -٤، ئەرزنجان -٢، ئیدر و دێرسم -١ بووە.