هەواڵ- کوردستان
زانکۆى سلێمانى لەبارەى پێدانى بەشە ناوخۆیی بە خوێندکاران بڕیاریدا
کۆباس_
زانکۆی سلێمانی بڕیاریدا سەرەتاى مانگى داهاتوو بەشە ناوخۆییەکان
بەرووى خوێندکاراندا بکرێنەوە ئەوەش بە گوێرەی پیویستی کۆلێج و بەشەکان.
لەو
روونکردنەوەیەکدا زانکۆی سلێمانی ئاشکرایکرد، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی
زانکۆی سلێمانی بڕیاردراوە بە کردنەوەی بەشە ناوخۆییەکان بە چەند قۆناغێک بە
ڕەچاوکردنی ڕێکارە تەندروستییەکان.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، وەک قۆناغی یەکەم سەرەتای مانگی ١٢ بەشە ناوخۆییەکان بەپێی پێویستی
کۆلێجەکان دەکرێنەوە.
بەبڕیارى
وەزارەتى خوێندنى باڵا و لیژنەى باڵاى روبەڕوبوونەوەى کۆرۆنا لە هەرێم، رۆژی
٤-١٠-٢٠٢٠ خوێندنی ئەلیکترۆنی لە ناو زانکۆکان دەست پێکرد و رۆژی ٨-١١-٢٠٢٠
خوێندنی ناو کەمپەسی دەست پێکرد.