هەواڵ- کوردستان
ئامارى نوێى توشبوون و مردن بە کۆرۆنا لە هەرێم راگەیەنرا
کۆباس_
وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، لە ٢٤
کاتژمێرى رابردودا، ٦٤٥ تووشبووی نوێى کۆرۆنا لە هەرێمى کوردستان دەستنیشانکراون.
لە راگەیەنراوێکدا، وەزارەتى
تەندروستیى هەرێم بڵاویکردەوە، لە ٢٤ کاتژمێرى رابردودا، ٦٤٥ تووشبووی نوێى کۆرۆنا
لە هەرێمى کوردستان دەستنیشان کراون و ٤٧٤ توشبووش چاکبوونەتەوە.
بەپێى ئامارەکەى وەزارەتى تەندروستیى هەرێم، لە ٢٤ کاتژمێرى
رابردوو، ٢٥ توشبووى کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و کۆى گشتى گیان لەدەستدان بە ڤایرۆسەکە
گەیشتوەتە دوو هەزار و ٨٩١ کەس.
بەپیى دوایین ئامارى وەزارەتى تەندروستیی، تا ئێستا ٩٠ هەزار و ٩٠٤
کەس لە هەرێمى کوردستان توشى کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیە، ٥٥هەزار و ٩٨٨ کەس
چاکبوونەوە و دوو هەزار و ٨٩١ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.