هەواڵ- کوردستان
لاهور شێخ جەنگى: کازمى بەڵێنى دا هەوڵى خۆى لەپێناو مووچه‌خۆرانى هه‌رێم بخاتەگەڕ
کۆباس_
هاوسەرۆکى یەکێتى رایگەیاند،
مستەفا کازمى بەڵێنى داوە، لەماوەى دوو هەفتەدا هه‌موو هەوڵێکی خۆی دەخاتەگەڕ لە
پیناو ناردنى شایسته داراییه‌كانى مووچه‌خورانى هه‌رێم.
لاهور
شێخ جەنگى هاوسەرۆکى یەکێتى لە پەڕەى تایبەتى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبووک
بلاویکردەوە، به‌ر له‌وه‌ى گله‌یى له
شیعه و سوننه بكه‌ین، له‌م سه‌ردانه‌م بۆ به‌غدا بۆم ده‌ركه‌وت كه، تیمى
دانوستانى هه‌رێم به‌رپرسیارن له‌وه‌ى نه‌یانتوانیوه مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێم
له نێو (پرۆژه یاسای پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی بودجه) جێگیر بكه‌ن له‌كاتێكدا چه‌ندین
بژارده‌ی باشیان له‌به‌رده‌ست بووه. به‌ڵام هێشتا ده‌رفه‌ت ماوه و له ماده‌ى حه‌وتى
یاسا‌كه دەرفەتێکی باش دراوه به حكومه‌تى هه‌رێم بۆ دانوستان.
دەشلیت، حكومه‌تى هه‌رێم
ده‌بێت به‌رپرسیارانه ره‌فتار بكا و په‌له بكات له ناردنى شاندێكى خاوه‌ن بڕیار
بۆ به‌غدا تا چیتر ماف و مووچه‌ى موچەخۆرانی هەرێم دوا نه‌كه‌وێت، و گه‌له‌كه‌مان
په‌راوێز نه‌خرێت.
باسى لەوەشکردووە، به‌گشتی سه‌ردانه‌كه‌مان
بۆ به‌غدا، بۆ داكۆكیكردن له مافی مووچه‌خۆرانی گه‌له‌كه‌مان، پڕ به‌رهه‌م بوو،
له‌گه‌ڵ به‌رێز مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق كۆبونه‌وه‌یه‌كى باشمان ئه‌نجامدا
و، جه‌ختم كرده‌وه قووتى میله‌ته‌كه‌م نه‌كرێت به‌قوربانى غرورى هیچ لایه‌نێك.
جەختیشکردوەتەوە، کازمی سه‌ره‌ڕاى نیگه‌رانىی خۆى له
تیمى دانوستانكارى هه‌رێم، به‌ڵام به‌ڵێنى دا له‌ماوه‌ى ئه‌م دوو هه‌فته‌یه هه‌موو
هەوڵێکی خۆی دەخاتەگەڕ لە پیناو ناردنى شایسته داراییه‌كانى مووچه‌خورانى هه‌رێم.