هەواڵ- کوردستان
پێدانى کارەبا بۆ 16 کاتژمێر کەمبوەتەوە و هۆکارەکەى بزانە
کۆباس -
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی
هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، به‌هۆی زۆربوونی خواسته‌وه له‌سه‌ری، له‌ئێستادا
كاتژمێره‌كانی كاره‌بای نیشتمانی بۆ 16 كاتژمێر كه‌مبووه‌ته‌وه و ئه‌گه‌ر
هاوڵاتییان له‌بری سووته‌مه‌نی به‌كاری بهێنن كه‌مبوونه‌وه‌ی زیاتریش به‌خۆیه‌وه
ده‌بینێت.
ئومێد ئه‌حمه‌د، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی
كوردستان راگه‌یاند، له‌ئێستادا به‌هۆی زیادبونی خواستی هاوڵاتییان له‌سه‌ر به‌كارهێنانی
ئامێره‌كانی خۆ گه‌رمكردنه‌وه کارەباییەکان، كاره‌بای نیشتمانی روی له‌كه‌مبونه‌وه
كردوه بۆ 16 كاتژمێر له‌شه‌و و رۆژێكدا.
وتیشی: "مانگی 10 تا نزیكه‌ی 13ی ئه‌م مانگه توانراوه شه‌و
و رۆژی 21 بۆ 22 كاتژمێر كاره‌با به‌هاوبەشەکان بدرێت، ئه‌مه‌ش به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی
خواستی هاوڵاتییانه‌وه له‌سه‌ر كه‌م به‌كارهێنانی كاره‌با".
له باره‌ی زیادكردنی به‌رهه‌مه‌وه ئومێد ئه‌حمه‌د وتی:
"تا كۆتایی ئه‌م مانگه له‌هه‌ردوو وێستگه‌ی هه‌ولێرو سلێمانی غازی،
كۆمپانیای سایكڵ به نیازه 300 مێگاوات زیادبكات، یه‌كه‌یه‌كی تریش له‌وێستگه‌ی
كاره‌بای دهۆك ده‌كه‌وێته كار كه 100 مێگاوات كاره‌با ده‌دات، له‌گه‌ڵ وه‌رگرتنی
150 مێگاواتێك كاره‌باش له‌وڵاتی توركیاوە".
ئه‌وه‌شی زیاد كرد، به زیادكردنی ئه‌و
550 مێگاواته، بڕی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با ده‌گاته سێ هه‌زار و 750 مێگاوات.
به‌پێی وته‌ی ئه‌و
به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌با، به‌زیادكردنی ئه‌م به‌رهه‌مه كه ده‌كاته 550
مێگاوات كاره‌با، ده‌توانرێت دۆخه‌كه جێگیر بكرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر خواست
زیاتر ببێت ئه‌وكاته كاره‌با نه‌ك زیادده‌بێت به‌ڵكو كه‌متر ده‌بێته‌وه.