هەواڵ- کوردستان

بەشى فرۆکەوانى لەزانکۆى سەڵاحەدین کرایەوە

17/11/2020

412 جار خوێندراوەتەوە


کۆباس- 

ئەمڕۆ لەڕێوڕەسمێكدا، بۆ یەکەمجار بەشی فڕۆکەوانی لەکۆلیژی ئەندازیاریی زانکۆی سەڵاحەدین لەشاری ھەولێر کرایەوە.

 
ئەمڕۆ سێشەممە 17-11-2020 وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، بڵاوی کردەوە، بە ئامادەبونی نوێنەری وەزارەتی خوێندنی باڵاو لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ یەکەمجار لەسەر ئاستی زانکۆکانی ھەرێمی کوردستان، بەشی فڕۆکەوانی لەزانکۆی سەڵاحەدین لەشاری ھەولێر کرایەوە.

بەگوێرەى ڕاگەیەندراوەکە، کۆمپانیای ھو‌اوی کە یەکێکە لەگەورە کۆمپانیاکانی جیھان، بیرۆکەی کردنەوەی ئەم سەنتەرەی داوە و ئامێرەکانی نیتۆڕک و کەیبڵی بۆ دابینکردوە و بڕیارە بۆ ئەمساڵ ژمارەیەک قوتابی وەربگرێت.

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations