هەواڵ- کوردستان
ئاسایش دەستگیرکردنى سێ بەکارهێنەرى هۆشبەرى راگەیاند
کۆباس-
ئاسایشی
رۆژئاوای سلێمانی دەستگیركردنی بازرگانێك و دوو بەكارهێنەری ماددەی هۆشبەری
بڵاوكردەوە ، یەكێك لەبەكارهێنەرەكان لەرەگەزی مێیە.
لە ڕاگەیەنراوێكی
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی كە كۆپییەكی بەکۆباس
گەیشتوە تێیدا هاتوە،
دەرەنجامی هەوڵەكانی هێزەكانیان لەبەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی بۆ
ڕێگریكردن لەبڵاوبونەوە و تەشەنە نەكردنی ماددەی هۆشبەر، لەسەر بنەمای كۆكردنەوە و
بەدەستهێنانی زانیاری 3 كەس بەتۆمەتی بەكارهێنان و بازرگانیكردن
بەماددەی هۆشبەرەوە دەستگیركران.
ئاواژە بەوەکراوە، دوو لەتۆمەتبارەكان دانیشتوی كەركوكن كە
یەكێكیان بازرگانە و یەکێکیشیان بەڕەگەز مێیە و بەكارهێنەرە، تۆمەتباری سێیەمیش
بەكارهێنەرە و دانیشتوی چەمچەماڵە.
لەڕاگەیەنداوەکەشدا هاتوە یەكێك لەتۆمەتبارەكان لەبازگەی بانمەقان
و دوو تۆمەتبارەكەی دیكەش لەناو قەزای چەمچەماڵ دەستگیركراون و جۆری ماددەی
بەكارهێنراو و بازرگانی پێكراویش كریستاڵە.