هەواڵ- کوردستان

بافڵ تاڵه‌بانی: پاراستنی پیرۆزییە نەتەوەییەكانمان ئەمانەتی باوباپیران و نیشتمان و یەكێتییەكەی مامە

17/10/2020

507 جار خوێندراوەتەوە


كۆباس


هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایدەگەیەنێت ، لە هەموو كات زیاتر پێویستمان بەیەكخستنی ڕیزەكانی گەلەكەمانە بۆ رووبەڕووبوونەوەی تەحەددییەكان و لەگەڵ دڵسۆزەكانمان لە بەغداو هەرێم بۆ ئەوەی وڵاتەكەمان لەھەڕەشەكان بپارێزین.


بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، پاراستنی پیرۆزییە نەتەوەییەكانمان ئەمانەتی باوباپیران و نیشتمان و یەكێتییەكەی مامە، كەدەستیپێوەدەگرین و دەیپارێزین و مێژووی خۆمان خۆشدەوێت كەمێژووی برایەتی و پێكەوەژیان و یەكترقبوڵكردن و سەرنەوینەكردنە بۆ دوژمنانی خاك و گەلەكەمان.

دەقی راگەیەنراوەكه‌:
ئاڵای پیرۆزی كوردستان، شكۆی نەتەوەیی و قوربانیدان و بەرهەمی خوێنی شەھیدانمانە، ھیچ بیانوو و پاساوێك جێگای قبوڵكردن نابێت كە دەستدرێژی بێت بۆ خاك و ئاڵاكەمان كە قوربانیمان بۆداوە.
ئێمە مێژووی خۆمان خۆشدەوێت كەمێژووی برایەتی و پێكەوەژیان و یەكترقبوڵكردن و سەرنەوینەكردنە بۆ دوژمنانی خاك و گەلەكەمان.

پاراستنی پیرۆزییە نەتەوەییەكانمان ئەمانەتی باوباپیران و نیشتمان و یەكێتییەكەی مامە، كەدەستیپێوەدەگرین و دەیپارێزین.
لەھەمووكات زیاتریش پێویستمان بە یەكخستنی ڕیزەكانی گەلەكەمانە بۆ رووبەڕووبوونەوەی تەحەددییەكان و لەگەڵ دڵسۆزەكانمان لە بەغداو ھەرێمی كوردستان بۆ ئەوەی وڵاتەكەمان لەھەڕەشەكان بپارێزین.

ھەر شەكاوە بێت ئاڵای پیرۆزی كوردستان.

بافڵ تاڵەبانی

ھاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations