هەواڵ- کوردستان

هۆڵەندا ١٥٠ سەرباز بۆ پاراستنی فڕۆکەخانەی هەولێر دەنێرێت

21/11/2020

600 جار خوێندراوەتەوە


کۆباس_

وەزارەتی بەرگریی هۆڵەندا ئاشکرایکرد نزیکی 150 سەربازی وڵاتەکەی دەنێردرێنە هەرێمی کوردستان ئەوەش بۆ پاراستنی ئاسایشی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر دەبێت.
دوێنێ هەینی وەزارەتی بەرگری هۆڵەندا لە ڕاگەیەندراوێکدا هەواڵەکەی ئاشکرا کرد ئاماژەی بەوەکرد، "دوای راهێنانی هێزە چەکدارەکانی کورد، هاوپەیمانیی دژی داعش رۆڵی خۆی گۆڕی بۆ راوێژکاریی بەرپرسانی سەربازیی ناوچەکە. ئەو ئەرکە لەژێر فەرمانڕەوایی هۆڵەندا دەبێت لە ساڵی داهاتوەوە، هێزی پاراستنی هۆڵەندا و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بەیەکەوە، کەسایەتی و کەرەستەکان دەپارێزن، چاوەڕوان دەکرێت یەکەمین سەربازە (هۆڵەندییەکان) لە سەرەتای مانگی کانوونی دووەم بگەنە ئەوێ".
بڕیاردان لەبارەی ناردنی ئەو سەربازە هۆڵەندییانە بۆ هەرێم دوای ئەوە دێت، رۆژی 9-11-2020 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری لاهای لەگەڵ مارک رووتە سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا کۆبوەوە، بەڵام  حکومەتی هەرێم هیچ رونکردنەوەیەکی لەسەر هاتنی ئەو سەربازانە نیەو هەورەها ڕونیش نیە بۆ سەربازانی هۆڵەندا ئاسایشی فڕۆکەخانەی هەولێر دەپارێزن.

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations