هەواڵ- کوردستان

برایەکى ئەرسەلان بایز گیانى لەدەستدا

21/11/2020

2469 جار خوێندراوەتەوە


کۆباس_


ئیبراهیم بایز، برای ئەرسەلان بایز، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتی کۆچی دواییکرد.


‎كۆسرەت رەسوڵ، ‎سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتی لە پەیامێکدا بۆ ئەرسەلان بایز رایگەیاندوە، "‎لەدەستدانی حاجی ئیبراهیمی براتان كۆستێكی گەورەیە، جەنابتان ئەوە دوەم جارە ئەو ئازارە دەچێژن، دڵنیام بەهێزن و زاڵ دەبن بەسەر ئەم ئازارو ناخۆشیەدا".

ئاماژەى بەوەشکردووە، "‎بۆ ئەم كۆچە ئەوپەڕی نیگەرانی و هاوخەمی خۆمتان ئاراستە دەكەم، خەمبارم بە ئەندازەی لەدەستدانی برایەكی خۆم، هیوادارم ئەمە دواكۆست و ناخۆشی خۆتان و خانەوادە تێكۆشەرو قارەمانەكەتان بێ، خوای گەورە سەبوری هەمومان بدات و. كۆچكردو جێگای بەهەشتی بەرین بێت".

ئیبراهیم بایز، بەڕێوەبەری گشتیی پێشوی پەیمانگاکان و مەشقکردن بووە لە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations