هەواڵ- کوردستان

بانکى خوێنى سلێمانى داواى بەهاناوەچوون دەکات

21/11/2020

2531 جار خوێندراوەتەوە


کۆباس_

بانکى خوێنى سلێمانى بەهۆى کەمبوونەوەى خوێن لە بانکەکەدا، لە بانگەوازێکى بەپەلەدا داواى بەهاناوەچوون دەکات.



بەڕێوەبەرایەتى بانکى خوێنى سلێمانى سەر بە بەڕیوەبەرایەتى گشتى تەندروستى سلێمانى داوا لە خوێنبەخشان دەکات بەهانایانەوە بچن و خوێن ببەخشن، چونکە، رێژەى خوێن لە بانکەکەدا زۆر کەمبووەتەوە.

ئاماژەى بەووەشکردووە، رۆژانە بانکەکە، پێویستى بە ١٢٠ بتڵ خوێن هەیە، بەڵام ئێستا ئەو رێژەیە دابەزیوە بۆ خوار نییوە.

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations