هەواڵ- کوردستان

هەموو شتێک دەربارەی ئەو ڤایرۆسەی کە دەوترێت لە سلێمانی بڵاوبوەتەوە

21/11/2020

626 جار خوێندراوەتەوە


کۆباس_لاڤە کوردە

لێپرسراوی کۆنترۆڵی نەخۆشیە گوازراوەکان لە بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی هەمو شتێک لەسەر بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی سارس بۆ کۆباس باس دەکات و دەڵێت:" هەر کۆرۆنایە و هەمان نیشانەی هەیە".

دکتۆر نەورۆز عوسمان لێپرسراوی کۆنترۆڵی نەخۆشیە گوازراوەکان لە بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی بۆ دیجیتاڵ میدیای کۆباس وتی:" ئەم  ڤایرۆسە لە ساڵی ٢٠٠١ و ٢٠٠٢ لە چین بڵاوبۆوەو تا ئێستاش لە چەند شوێنێک هەیە بەڵام ئەوەندە مەترسیدارنیە ، ئەوەی دوێنێ وترا بە هەڵە بڵاوکراوەتەوەو هیچ حاڵەتیک لە سلێمانی بونی نیە، بۆ ڕاستکردنەوەشی کاتی پێویستەو زۆری دەوێت، تێنەگەیشتن هەبوەو جۆری مامەڵەکردنەکە خراپ بوە، ئەبوایە لەناو تاقیگەکەوە قسەی لەسەر بکرایە".

دەربارەی مەترسی ئەو ڤایرۆسە، دکتۆر نەورۆز عوسمان وتی:" ئەگەر بڵاوبوبێتەوە هەرچەندە نیە، بە خێرایی ناگوێزرێتەوە وەک کۆرۆنا، ئەویش هەوکردنی بۆری هەناسەیەو هەمان نیشانەی کۆرۆنای هەیە".

دوێنێ هەینی، دەزگای تەندروستی پێشمەرگە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە کە گومان دەکرێت چەند کەیسێکی ڤایرۆسی سارس بڵاوبووبێتەوە، بەڵام دواتر وەزارەتی تەندروستی و دەزگای تەندروستی پێشمەرگە خۆشی ڕەتیانکردەوە و ئاماژەیان بەوەکرد بەدوادواچونی ورد دەکەن.

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations