هەواڵ- کوردستان

مەسعود بارزانی: ئەوانەی بیانەوێ پەلاماری پارتی بدەن، باجەکەی دەدەن

17/10/2020

95 جار خوێندراوەتەوە


كۆباس


مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی ڕایگەیاند، پەلاماردانی بارەگای پارتی لە بەغدا "بەڕوونی دواکەوتوویی و بێ فەرهەنگی و عەقڵیەتی ئەو تاقمە شەڕانگێزە بۆ هەموو لایەک دەردەخات".

 
لە پەیامێکدا کە لە پێگەی تایبەتی بارەگای بارزانی لە فەیسبووک زمانحاڵی سەرۆکی پارتی بڵاکراوەتەوە تیایدا هاتووە "بە توندترین شێوە ئیدانەی ئەو پەلامارە نامەردانەیە دەکەین و لێرەدا ڕایدەگەیێنین ئەم جۆرە پەلامار و دەستدرێژییانە بە هیچ شێوەیەک لە پێگەی کورد و بەها باڵاکانی گەلی کوردستان کەم ناکەنەوە".

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا سەرۆکی پارتی دەڵێت "ئەو چاوەڕوانییەمان لە حکومەتی فیدڕاڵی عێراق هەیە کە ئیجرائاتی پێویست لە بەرامبەر ئەو پەلاماردەرانە بگرێتە بەر".

ئاماژە بەوەش کراوە "ئەوانەی بیانەوێ پەلاماری پارتی بدەن و سووکایەتی بە بەهاکانی گەلی کوردستان بکەن، دواجار باجی ئەو کارەیان دەدەن".

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە لایەن ئەندام و لایەنگرانی حەشدی شەعبییەوە لە بەغدا هێرشکرایە سەر بارەگای پارتی و سوتێنرا، دوای سوتاندنی ئاڵای کوردستان ئاڵای حەشدی شەعبی لەسەر بارەگاکە هەڵکرا.

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations